نوێنه‌رێكی كورد : كڕینی چه‌ك به‌و پاره زۆره به‌رتیلێكه بۆ روسیا تاكو پشتیوانی له ئه‌سه‌د بكات

نوێنه‌رێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته سه‌رۆكی وه‌زیران له گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی ئاوا بۆ كڕینی چه‌ك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاگادار بكاته‌وه، چونكه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی رێخۆشكه‌ر بوونه خه‌رجكراوه، هه‌روه‌ها چه‌كه‌كانیش بێسه‌روبه‌رن و خاشاكن و له هه‌مانكاتدا وه‌كو به‌رتیلێكه بۆ روسیا تاكو پشتگیری ئه‌سه‌د بكات.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان حه‌مید باڤی، بۆ په‌یامنێر ده‌ڵێ : چوونی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی بۆ روسیا و رێككه‌وتن بۆ كڕینی چه‌ك به پاره‌یه‌كی گه‌لێك زۆر، پێویسته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه ئاگاداربكاته‌وه، چونكه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كراوه به پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی رێخۆشكه‌ر بوونه ته‌رخانكراوه، ره‌نگه 10 له‌سه‌دی ئه‌و پاره‌یه بێت، ئینجا ره‌نگه كه‌سایه‌تی روسی یا كه‌سایه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بن، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌و چه‌كانه گه‌لێك بێسه‌روبه‌رن و خاشاكن، ئه‌وه‌ش خاڵێكی دروست نییه، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌هایه ناهێنێت به‌ڵام ئه‌وه وه‌كو به‌رتیلێكه بۆ روسیا تاكو پشتگیری له به‌شار ئه‌سه‌د بكات.
باڤی وتیشی: كارێكی هه‌ڵه‌یه حكومه‌تی عێراق ببێته یه‌كێك له به‌ره‌ی روسیا، ئێران و به‌شار ئه‌سه‌د چونكه ده‌ربڕی خه‌ڵكی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه، بۆیه ده‌بێت هه‌موو ده‌بری پێكهاته‌كانی بكات، هه‌روه‌ها پێویسته پشتیوانی خه‌ڵكی سوریا بكات دژی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌وه‌ك پشتیوانی له ئه‌سه‌د دژی خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات.
ئاماژه‌یدا: روسیا له‌و وڵاتانه‌یه مه‌رجی نییه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی چه‌كی پێده‌فرۆشێت ئه‌و چه‌كه دژی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی به‌كار نه‌هێنێت، ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كه‌ی گه‌وره په‌یدا ده‌كات، ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه راده‌وه‌ستین.




