ئاساییش ده‌ستی به‌سه‌ر 10هه‌زار سیمكارتدا گرت

له‌سه‌ر سكاڵای كۆمپانیاكانی مۆبایل له كوردستان، ئاساییشی هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له 10 هه‌زار سیمكارتدا گرت.
سه‌ته‌لایتی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه پاش ئه‌وه‌ى چه‌ند كۆمپانیایه‌كى گه‌یاندن له شارى هه‌ولێر سكاڵایه‌كى یاساییان له‌سه‌ر چه‌ند به‌ڵێنده‌رو بازرگانه‌كانى فرۆشتنى سیمكارتى مۆبایل به‌رز كرده‌وه ئه‌مرۆ هێزه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر توانیان ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له ده هه‌زار سیمكارتى جۆراو جۆر كه هیچ خاوه‌ن و به‌ڵێننامه‌یه‌كیان نیه دابگرن.




