٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کەرکووک : گەیشتنی 10 تانکی هێزی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە بۆ سنووری پارێزگاکە

سەرچاوە: Xebat

پڕچەک کردنی هێزی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە لە شاری کەرکووک بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا  بەرەبەیانی ئەمرۆ ژمارەیەک چەکی قورس سەر بەو هێزە گەیەندراوەتە سنووری پارێزگای کەرکووک .

لەم بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس رایگەیاند هێزی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە سەعات چواری بەرەبەیانی ئەمرۆ دە تانک و چوار کامیۆنی سەربازی گەورەی رەوانەی پارێزگای کەرکووک کردووە و سەرجەم ئەو هێزانە لە گوندی تەل الورد سەر بە شارەدێی ریاز جێگیر کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار