رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای پاراستنی مافی زیندانیان له‌لایه‌نه به‌شه‌رهاتوه‌كانی سوریا ده‌كات
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له‌لایه‌نه‌به‌شه‌رهاتوه‌كانی سوریا كرد ژیانی ئه‌و كه‌سانه بپارێزن كه‌له‌لایان زیندانی كراون.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه ئاژانسی فرانس پرێس بلاَویكردۆته‌وه" رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له هه‌ریه‌كه له رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و ولاَته كردوه پارێزگاری له‌ژیانی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه‌زیندانیان كردوون و ئه‌شكه‌نجه‌یان نه‌ده‌ن و به‌خراپی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی رونكردۆته‌وه كه خراپ مامه‌ڵه‌كردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیان به‌هه‌ر هۆكارێك بێت، پێشێلكردنی یاسانێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤه و پێویسته‌ی لایه‌نه به‌شه‌رهاتوه‌كان خۆیانی لێ بپارێزن.
پێویسته بوترێت، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ریه‌كه له‌رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و ولاَته له‌شه‌روپێكادانه‌كانیاندا په‌نایان بردۆته به‌ر رفاندنی ئه‌ندامانی یه‌كتر و دواتر ئه‌شكه‌نجه‌دانیان و له‌سێداره‌دانی هه‌ره‌مه‌كی.




