وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی كوردستان: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند نه‌پچڕاون

ئه‌مڕۆ هه‌ینی وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی ناوه‌ند نه‌پچڕاون.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خباریه له‌زاری موئه‌یه‌د ته‌یب ه‌وه بڵاویكرده‌وه، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم‌و حكومه‌تی عێراق نه‌پچڕاوه، به‌ڵكو له‌ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان هه‌ولێر‌و به‌غدا به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌پرسی نه‌وت به‌رده‌وامن، وتیشی: دواخستنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، قه‌یران‌و ناكۆكییه‌كان ئاڵۆزترده‌كات .
وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی كوردستانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌ركرده سیاسییه‌كانیان، به‌شێكن له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، وتیشی: قه‌یرانی سیاسی ته‌نها سنوردارنییه له‌نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌نددا، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقه‌وه هه‌یه .




