سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا : پێویسته به‌شار ئه‌سه‌د به زووترین كات ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت

فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكێ فره‌نسایێ راگه‌هاند كو دیتنا چاره‌سه‌ریه‌كه بنڤیى ته‌ڤى ر‌ژێما سوریێ كاره‌ك گرانه و دڤێ به‌شار ئه‌سه‌د یێ سه‌رۆكێ ر‌ژێما سوریێ بله‌ز ده‌ڤ ژ ده‌ستهلاتێ به‌رده و ئه‌ڤ ژى وه‌كه گاڤه‌ك ژبۆ بێتر ئالۆزنه‌بوونا ره‌وشێ .
فرانسوا ئۆلاند له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵى فرانس بیست و چوار ڕایگه‌یاند به‌رده‌وامى شه‌ڕوپێكدادانه‌كانى نێوان سوپاى ڕژێم و سوپاى ئازاد مه‌ترسیه‌كه‌ى زۆر گه‌وره له خۆ ده‌گرێت و دووپاتیشى كرده‌وه تا شه‌ڕوپێكدادنه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت ڕێژه‌ى مه‌ترسیه‌كان زیاتر ده‌بن و گووتیشى ڕه‌وشه له ده‌ورى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆ ده‌خولێته‌وه و ئۆلاند ڕاشیگه‌یاند ته‌نگژه‌ى سووریا فاكته‌رێكه بۆ تێكچوونى ڕه‌وشى سه‌قامگیرى له وڵاتانى ده‌وروبه‌ر و بۆیه پێویست هه‌ر چى له ده‌ستمان دێت بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نگژه‌كه بۆ ووڵاتانى توركیا و لوبنان و ئورده‌ن ته‌شه‌نه نه‌كات.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشى سه‌ربازى ناوچه سنوریه‌كانى نێوان توركیا و سوریا سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له‌م ڕوه‌وه داواى له ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا كرد كه له هه‌مبه‌ر هه‌ر وه‌ڵام و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك ئارام بگرێت.
لاى خۆشیه‌وه لۆران فابیۆس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند ووڵاته‌كه‌ى یارمه‌تى ناوچه ئازادكراوه‌كانى سوریا ده‌دات و له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه پاریس هه‌نگاوى پێویست ده‌هاوێژێت.
له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه خالید بن عه‌تیه وه‌زیرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر له سه‌ردانێكیدا بۆ تۆكیۆى پایته‌ختى ژاپۆن به ڕۆژنامه‌نوسانى ڕاگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ى چه‌كى به ئۆپۆزسیۆنى سووریا نه‌داوه و به‌ڵكو ته‌نها به ده‌رمان و خۆراك یارمه‌تى لێقه‌وماوانى ته‌نگژه‌ى سوریاى داوه و بن عه‌تیه داواشى له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كرد كه ڕه‌زامه‌ندى له‌هه‌مبه‌ر ناردنى چه‌ك و پاره بۆ ئۆپۆزسیۆنى سووریا نیشان بدات و هه‌روه‌ها چاوخشاندنه‌وه‌یه‌كیش به پرسى ناوچه‌ى دژه فڕین له سوریادا بكات ئه‌مه‌ش له پێناو پاراستنى هاووڵاتیانى سڤیل.
له لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له یه‌كێتى ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند كه وڵاتانى ئه‌وروپا به نیازن سزاى زیاتر به سه‌ر ڕ‌ژێمى سوریادا بسه‌پێنن و سزاكانى ئه‌م جاره‌ش كه‌رتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى و چه‌ك و ئابورى ئه‌و وڵاته بگرێته‌وه و له‌م ڕووه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى دیبلۆماسى دووپاتیكرده‌وه كه یه‌كێـتى ئه‌وروپا به كرده‌یى له سه‌ر زیاتركردنى سزاكان بۆ سه‌ر سووریا ڕێككه‌وتوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ڕایگه‌یاند كه بڕیاره به‌یانى شه‌ممه ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمى نێرده‌ى نێوده‌وڵه‌تى و كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى به سه‌ردانێك بگاته ئه‌سته‌نبۆڵ.




