كڕینی چه‌ك له روسیا‌و چیك نیگه‌رانی دروست كردووه

لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی نیگه‌رانه له سیاسه‌تی پڕچه‌ككردنی سوپای عیراق له‌لایه‌ن روسیا‌و چیكه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: هه‌ریه‌ك له روسیا‌و چیك وه‌كو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا مه‌رجیان له مه‌سه‌له‌ی فرۆشتنی چه‌كدا نییه، كه جه‌خت له‌سه‌ر به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و چه‌ك ده‌كاته‌وه له‌ناوخۆی وڵات‌دا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌بوایه ئه‌و جۆره چه‌كانه‌ی كه له روسیا‌و چیك ده‌كڕدرێت بۆ لایه‌نی هێرشبردن نه‌بێت به‌ڵكو ته‌نها بۆ به‌رگریی كردن به‌كاربهێنرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پاساو هێنانه‌وه له‌باره‌ی كڕینی چه‌ك بۆ بنڕكردنی تیرۆر له‌جێی خۆی نییه، چونكه چه‌كی دژی تیرۆر سووكه‌و پێویست به كڕینی تۆپ و ته‌یاره نییه.




