٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق 28 فرۆكه‌ له‌ چیك ده‌كڕێت

سەرچاوە: PNA

وه‌زاره‌تی به‌رگری چیك رایگه‌یاند، عێراق بڕیاری دا به‌ به‌هاری یه‌ك ملیار دۆلار 28 فرۆكه‌ی راهێنان له‌ جۆری 159 له‌ پراگ بكڕێت.

وه‌زیری به‌رگری چیك، ئه‌لكسه‌نده‌ر فۆندرا، به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی نوری مالكی سه‌ردانی پراگی كرد، رێككه‌وتین 28 فرۆكه‌ له‌ جۆری 159 به‌ هێزه‌كانی ئاسمانی عێراق بفرۆشین.

وتیشی: له‌و فرۆكانه‌ 24 فرۆكه‌یان تازه‌ن و چواریان كاریان كردوه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ پراگ رایگه‌یاند، له‌ ئیستادا عێراق له‌ گفتوگۆدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ توانادا بێت فرۆكه‌ی جه‌نگی له‌ جۆری ئێف 16ی ئه‌مه‌ریكی بكڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار