تا ئێستا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیارنه‌كراوه

كه‌مال ساعدى سه‌ركرده له ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هێشتا واده‌ى به‌رێوه‌چوونى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق دیارى نه‌كراوه و به دووریشى زانى واده‌كه به‌م زووانه دیارى بكرێت.
وه‌ك ساعدى گوتى: هێشتا زۆر زووه باس له دیاركردنى واده‌ى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق بكرێت و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، دیارى كردنى واده‌ى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان، به راوێژى نێوان حكوومه‌تى عێراق و كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت.
ناوبراو روونیشى كرده‌وه، به‌ستنى هاوپه‌یمانى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پاریزگاكان له كاتى دیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌بێت.




