له هه‌ولێر هه‌ردوو به‌رێزان سه‌رۆك تاڵه‌بانی و بارزانی بارودۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێكرد

به‌ری نیڤرۆیا ئیرۆ ل باژێرێ هه‌ولێرێ برێز جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆكێ كۆمارا ئیراقێ پێشوازیا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ و شانده‌كه پێره كر كو هه‌ردوو جیگرێن سه‌كره‌ته‌رێ گشتی و هه‌ژماره‌كه ئه‌ندامێن مه‌كته‌با سیاسی یا یه‌كێتیا نیشتمانیا كوردستانێ د پێشوازیكرنا سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ ده ئاماده‌بوون .
له دیدارێكدا سه‌رۆك بارزانی به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانه‌وه‌ی له سه‌رۆك تاڵه‌بانی كرد به بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌تی بۆ خاكی ووڵات و له‌ش ساخی هه‌میشه‌یشی بۆ به‌ڕێزیان خواست .
دواتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆك مام جه‌لال پوخته‌ی ئه‌نجامی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراق له به‌غدا خسته‌ڕوو .
گفتوگۆش سه‌باره‌ت به بارودۆخی ووڵات به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ئاست و گۆشه‌نیگاكان به‌تایبه‌تی كران .
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگی یه‌كڕیزی و كاری پێكه‌وه‌یی نێوان هێز و لایه‌نه‌كان و قوڵتركردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی ستراتیژی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان , دووپات كرانه‌وه .
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی ستایشی هه‌وڵ و ماندووبونه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لالی كرد و هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی خۆیی بۆ پشتیوانی كردن له سه‌رخستنی ئه‌و هه‌وڵانه كه به ئامانجی یه‌كخستنی ڕیزه‌كان و كۆتایی هێنان به كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانه , دووپات كرده‌وه .
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌ردوو سه‌رۆك تاڵه‌بانی و بارزانی بۆچوون و تێڕوانینه‌كانیان له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه چون یه‌ك و هاوڕابوون .




