یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم یه‌ك ده‌گرێته‌وه
بريكاري وه‌زاره‌تي دارايي حكومه‌تي هه‌رێمي كوردستان ئاشكراي كرد كه رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ي رۆژي يه‌كشه‌ممه‌ي داهاتوو وه‌زاره‌تي دارايي حكومه‌تي هه‌رێم يه‌ك بگرێته‌وه.
ره‌شيد تاهير، بريكاري وه‌زاره‌تي دارايي حكومه‌تي هه‌رێمي كوردستان به‌سايتي "خه‌ندان"ي راگه‌ياند: رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر يه‌كگرتنه‌وه‌ي وه‌زاره‌تي دارايي هه‌رێم و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئاماده‌كارييه‌كان ته‌واو بووه.
گوتيشي: "يه‌كشه‌ممه‌ي داهاتوو (20) ي ئه‌م مانگه يه‌كگرتنه‌وه‌ي هه‌ردوو وه‌زاره‌تي دارايي هه‌رێم (هه‌ولێر و سلێماني) راده‌گه‌يه‌نرێت".
روونيشي كرده‌وه كه پێشتر ماوه‌ي (45) رۆژ دانرابوو بۆ يه‌كگرتنه‌وه‌ي وه‌زاره‌تي دارايي هه‌رێم، به‌ڵام پێش ئه‌و واده‌يه يه‌كگرتنه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
رۆژي 8ي نيساني2012 پاش ئه‌نجامداني يه‌كه‌م دانيشتني كابينه‌ي نوێي حكومه‌ت برياردرا له‌دواي 45 رۆژ هه‌ريه‌كه له‌وه‌زاره‌ته‌كاني دارايي و ناوخۆ يه‌كبگرێته‌وه.
رۆژي دووشه‌ممه عيماد ئه‌حمه‌د، جێگري سه‌رۆك وه‌زيراني حكومه‌تي هه‌رێمي كوردستان هه‌واڵي يه‌كگرتنه‌وه‌ي وه‌زاره‌تي ناوخۆي راگه‌ياند.




