به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی هه‌رێم دووهه‌مین کۆنگره‌ی زانستی جیهانی کوردی ده‌ست به کاره‌کانی کرد

له ژێر دروشمی زانست و که‌لتوور بۆ پێشکه‌وتنی کوردستان ئه‌مڕۆ 12/10/2012 ، به ئاماده‌بوونی به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیران و نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کان و کونسڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له هه‌رێم و نزیکه‌ی 600 که‌س له شاره‌زا و پسپۆر و به‌هره‌دارانی کورد له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات، دووەمین کۆنگرەى زانستى جیهانى کورد لەشارى هەولێر دەستى بەکارەکانى کرد.
کۆنگره به وتنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وه‌یی کورد ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێ‌کرد و دواتر به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان فه‌لاح مسته‌فا وته‌ی به‌خێرهێنانی پێش که‌ش کرد‌و تیایدا به‌خێرهاتنى به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و هه‌موو میوانانی کۆنگره‌ی کرد و گوتی: خۆشحاڵین وشه‌ره‌ف مه‌ندین به‌به‌شداری جه‌نابی سه‌رۆک له‌گه‌ڵ ئێمه و له‌گه‌ڵ ئێوه وله‌ژێر رێنمایی به‌رێزیان دووهه‌مین کۆنگره‌ی زانستی جیهانی کوردی له هه‌ولێری پایته‌خت سازده‌که‌ین.
هەروەها به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گوتى " ئه‌م کۆنگره‌یه له هه‌ولێر بێ که‌م وکوڕی نابێت بۆیه پێش وه‌خت داوی لێبوردن له هه‌ر هه‌ڵه و که‌م و کوریه‌ک ده‌که‌ین، مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه‌یه ده‌ست پێ بکه‌ین و کاری وه‌هاش به‌بێ که‌م و کوڕی نابێت وسوپاسی هه‌موو ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره ده‌که‌م بۆ ئه‌و ماندووبوونه و ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه و ئه‌وان له سازکردنی ئه‌م کۆنگره‌یه کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌هره‌و شاره‌زایی و تواناکانی که‌سایه‌تییه کورده‌کانه له ده‌ره‌وه وناوه‌وه‌ی وڵات بۆ باشترکردنی ره‌وشی که‌رتی ته‌ندروستی و کشتوکاڵ و خوێندنی باڵا‌و ته‌واوی بواره‌کانی تر له هه‌رێمی کوردستان. ".
دواتر به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان په‌یڤێکى پێش که‌ش کرد و له به‌شێکیدا راگه‌یاند: زۆر خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم که به‌شداریتان ده‌که‌م له دووه‌مین کۆنگره‌ی زانستی جیهانی کوردی که ئه‌مه هه‌نگاوێکی زۆر پیرۆزه و ئومێد به‌خشه وداوای سه‌رکه‌وتن بۆ کۆنگره‌که‌تان ده‌که‌م و ئومێده‌ۆارم کاتێکی خۆش له ماڵی خۆتان له وڵاتی خۆتان له شاری مێژوو هه‌ولێری پایته‌خت به‌رنه سه‌ر، بۆ ئێمه جێگای شانازی و ئومێده که ده‌بینین ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕۆڵه‌ی کوردستان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له دۆستانی گه‌له‌که‌مان ئاماده‌م لێره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموون و زانستی خۆیان بخه‌نه خزمه‌تی ئه‌زموونی پێشکه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان.
پر به‌دڵ سوپاستان ده‌که‌ین و سوپاسی ئه‌و برایانه ده‌که‌ین که هه‌وڵیان داوه بۆ سازکردنی ئه‌م کۆنگره‌یه، بێگومان ئێوه‌ی به‌رێز تا خۆتان پێگه‌یاندووه ماندی بوونێکی زۆرتان کێشاوه و شه‌ونخۆنیتان کردووه و ره‌نجتان کێشاوه تاکو توانیتانه خۆتان پێبگه‌ینن، من پیرۆزبایی لێتان ده‌که‌م و له هه‌مان کاتیش‌دا شانازیتان پێوه‌ده‌که‌ین.
به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هەروەها گووتی: شۆرش و خه‌بات ، هه‌ر شۆرش و خه‌باتی چه‌کداری نییه ئێوه‌ش پێشمه‌رگایه‌تی تان کردووه به‌ڵام به شێوه‌ی خۆتان و له شوێنی خۆتان، کوردستان ئه‌مانه‌تێکه له‌سه‌ر شانی هه‌موومان ، بۆ هه‌ر قوناغێک پێویست به که‌سانێک ده‌کات که شاره‌زا و گونجاوبن بۆ ئه‌و قوناغه ، ئه‌مڕۆ پێویستمان به بنیادنای ژێرخانه‌یه‌کی به‌هێز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو متمانه‌مان به خۆمان بێت نه‌وه‌ک پێویستیمان به هاورده‌کرنی ساده‌ترین شتومه‌ک بێت له ده‌ره‌وه ، ئێمه پێویستیمان به زانست و پسپۆری ئێوه‌یه و ئاماده‌ین گوێ ڕایه‌ڵی ئێوه بین و رێنمای ئێوه وه‌ربگرین و کاری پێ بکه‌ین.
پاشان دکتۆر ئالان دیلانی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی زانستی جیهانی کوردی له په‌یڤێکدا خۆشحاڵی ده‌ڕبری بۆ سازکردنی دووهه‌مین ئه‌م کۆنگره‌یه له هه‌ولێر و سوپاسی به‌رێز سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی کرد بۆ به گرنگ زانینی ئه‌م بابه‌ته و هه‌وڵدانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ سوود وه‌رگرتن له کارامه وشاره‌زایی کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به گرنگ وه‌سفی کرد.
هه‌روه‌ها بابه‌تێک له‌سه‌ر سیسته‌می ته‌ندروستی پێشکه‌وتووی وڵاتانی جیهان به به‌ڵگه و دیمه‌نه‌کانی ڤیدیۆییه‌وه پێش که‌شی کرد و ئاماژه‌ش به سیسته‌می چه‌ند وڵاتێکی وه‌کو سوید و که‌ندا و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دا که چون توانیانه ئه‌م جۆره سیسته‌مه سه‌رکه‌وتووه له بواری ته‌ندروسی دابین بکه‌ن.
پاشان چه‌ندین لێکۆلینه‌وه و بابه‌تی شیکاری سه‌باره‌ت به سیسته‌می ته‌ندروستی و په‌روه‌رده له وڵاتانی پێشکه‌وتوو له لایه‌ن پسپۆران و شاره‌زایانی ئاماده‌بوانی کۆنگره پێش که‌ش کران.
کارزان هەورامى kdp




