له هه‌ولێر دووه‌مین کۆنگره‌ی زانستی جیهانی کوردی ده‌ست به‌کاره‌کانی ده‌کات

ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌ک له فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه و دکتۆر ئالان دیلانی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی زانستی جیهانی کوردی له باره‌گای فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌زانی دا ئامانجی سازکردنی ئه‌م کۆنگره‌یه و به‌رنامه و کار‌و گرنگی بۆ هه‌رێمی کوردستان خسته‌یه روو.
سه‌ره‌تای ئه‌م کۆنگره رۆژنامه‌وانییه دا و له لایه‌ن هه‌ڵکه‌وت حیکمه‌ت وته‌بێژی کۆنگره باس له کارنامه‌ی کۆنگره کرا و راگه‌یاند یه‌که‌م کۆنگره‌ی زانستی جیهانی کوردی له ساڵی پار له وڵاتی هۆله‌ندا سازکرا و سبه‌ینێ رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 12/10/2012 دووه‌مین کۆنگره له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌ست به‌کاره‌کانی ده‌کات و به‌رده‌وام ده‌بێت تا رۆژا 15 /10/2012 و بڕیار وایه له رۆژی یه‌که‌می کۆنگره‌ی زانستی جیهانی کوردستان به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌بێت و تویه‌کی پێش که‌ش بکات، هه‌روه‌ها وتی: له رۆژی دووه‌می کۆنگره به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی پێش که‌ش ده‌کات و بڕیاره له رۆژی سێیه‌می کۆنگره به‌رێز ئه‌سه‌لان باییز سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان په‌یڤێک پێش که‌ش بکات.
پاشان فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه راگه‌یاند مه‌به‌ستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له پشگیریکردنی ئه‌م کۆنگره‌یه ئه‌وه‌یه که پردێکی راسته‌وخۆی په‌یوه‌ندییه‌کان له نێوان کورد و کوردستانیانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ کوردستانیانی ناوخۆی هه‌رێم دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ی سوود له به‌رهره‌و توانا و لێهاتوی ئه‌وان وه‌ربگرین،دیاره لایه‌نێکی گرنگی هه‌ر پێکهاته‌یک یان هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک ئه‌وه‌یه ، ئه‌و په‌یوه‌ندییه راسته‌وخۆیه هه‌بێت ، هه‌رێمی کوردستانی ده‌ست به قوناغێکی ئاوه‌دانکردنه‌وه و بوژاندنه‌وه کردووه ، ئه‌و هه‌نگاوه‌نه‌ی که بڕیومانه و ئه‌وه‌ی به به‌شداری راسته‌وخۆ کوردستانیانی ده‌ره‌وه بووه هێناومانه، به‌ڵام له‌و زیاتر پێمان ده‌کرێت ئه‌ویش سوود وه‌رگرتنه له توانای ئه‌وان که له ده‌ره‌وه‌ن، بۆ دروستکردنی لوبی و زیاتر هاوکاری و پشتیوانیکردن ئێمه بۆ ئاشناکردنی به جیهانی ده‌ره‌وه ، هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئه‌وان بێن و ده‌رفه‌ت بۆیان بره‌خسێنین بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاربن له گه‌ڵ داموده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، دوای سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌ی یه‌که‌می زانستی جیهانی کوردی له ساڵی پار که له هۆله‌ندا به‌سترا و دوای هاتنی شاندی ئه‌کادیمی یای ئه‌م کۆنگره‌یه بۆ هه‌ریێمی کوردستان و دیداریان له‌گه‌ڵ ، جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت و ته‌واوی گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێم به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌و پشتیوانییه لێ‌کرا وپێیان راگه‌یاند که پێمان خۆشه ئه‌و کۆنگره‌یه له هه‌رێمی کوردستان ساز بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆ هه‌بێت و ده‌رفه‌تێک بره‌خسێنین بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوولا به یه‌که‌وه و جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم و جه‌نابی سه‌رۆکی حکومه‌ت و هه‌موو لایه‌نه‌کان پشتیوانیان له‌و پرۆژه‌یه کرد .
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌روه ئه‌وه‌شی راگه‌هاند ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی هه‌ر زۆری به‌شداربوانی کۆنگره گه‌یشتوونه هه‌رێمی کوردستان و هیوادارین بتوانین له رۆژانی کۆنگره دا به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ سوود له توانای ئه‌وان وه‌ربگرین ، ئامانجی سه‌ره‌کی له‌م بزانین وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌کان و زانکۆک و په‌یمانگا و فه‌رمانگاکانی سه‌ر به حکومه‌ت چون ده‌واتوانن سوود له‌و توانایانه وه‌ربگرن ،وله‌هه‌مان کاتیش‌دا بۆ دورستکردنی تۆرێکی په‌یوه‌ندییه به شێوه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بگونجیت، ئێمه ئێستا ده‌رگامان کردوته‌وه بۆ هێنانی توانای ده‌ره‌کی بۆ ئه‌و بوارانه که توان وبه‌هره‌یان پێویسته. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین که ده‌رفه‌ته‌که له‌باره و ئه‌مرٍِۆ هه‌رێمی کوردستان گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له‌و توانانه وه‌ربگرین وبه پێی دانیشتنه‌کانی رۆژانی کۆنگره هه‌وڵدراوه له بواری خوێندنی باڵا و کشت‌و کاڵ و ته‌ندروستی و چاودێری ته‌ندروستی وبواری سیاسی و چه‌ندین بواری دیکه‌ی په‌یوه‌ندار سوود وه‌ربگرین و هیوادارین هێنانی ئه‌م پسپۆر‌و شاره‌زایانه ببێته هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ ده‌ستکردن به‌کاری هاوبه‌ش له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بۆ خزمه‌تکردنی گه‌ل و هه‌رێمی کوردستان.
دواتر دکتۆر ئالان دیلانی له وته‌یه‌کیدا راگه‌یاند جێگای شانازیه بۆ من وه‌کو زانست زانێکی کورد که بگه‌رێمه‌وه بۆ کوردستان خزمه‌ت بکه‌م ، هه‌روه‌ها جێگای شازانیه که به پشتگیری به‌رپرسانی کورد له هه‌رێمی کوردستان و هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه ئه‌م کۆنگره‌یه له‌م کات وساته‌دا له هه‌رێمی کوردستان سازبکه‌ین. وه‌کو ئێوه دزانن که میلله‌تی کوردستان خاوه‌ن سه‌رمایه‌کی زانستی بهێزه به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ڵگرانی ئه‌م زانسته به رێژه‌یه‌کی زۆر له هانده‌ران ده‌ژین له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و ئوسترالیا و ئه‌وانه زۆربه‌ی کاره‌کانیان کاری پسپۆری یه له‌گه‌ڵ وه‌زیرو له زانکۆکان کار ده‌که‌ن و کاری گه‌روه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه ، به‌ڵام گه‌روه‌ترین پاداشت بۆ ئێمه له‌م کاته‌دا گه‌رانه‌وه بۆ وڵات و خزمه‌تکردنه ، ئه‌مڕۆ وڵاتێکی ئازادمان هه‌یه به‌شێک له کوردستان ئازاده و پێمان خۆشه بگه‌رێینه‌وه و شان به شانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی کۆن و تازه که پارێزه‌ی وڵاتن به رێگای قه‌ڵه‌مه‌وه ئێمه‌ش خزمه‌ت بکه‌ین و هه‌وه‌ک جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌رێز مه‌سعود بارزانی فه‌رمووی ئه‌مڕۆ رۆژ رۆژی قه‌ڵه‌مه و فه‌رمووی به ڤیدیۆیه‌کی بچوک ده‌توانین ده‌نگی کوردستان به جیهان بگه‌ینین، ئێمه خاون وڵاتێکین که سه‌ره‌رای هه‌موو ره‌وشێک به رێژه‌یه‌کی زۆره‌وه له پێش چه‌نده‌های ئه‌و وڵاتانه‌یه که ئه‌ندامن له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چونکه ئێمه له رووی سیاسی و له باری ئیداری وئابووریه‌وه له‌وان به‌هێزترین ، ئه‌م کۆنگره‌یه هه‌نگاوێکه به پشگیری پسپۆرانی کورد و دۆستانی کورد سازده‌کرێت ،هه‌روه‌ها گوتی: نزیکه‌ی سێ سه‌د که‌س له شاره‌زا و پسپۆران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری ئه‌م کۆنگره‌یه ده‌که‌ین و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستانیش نزیکه‌ی سێ سه‌د که‌س به‌شدار ده‌بن که تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆری و شاره‌زایی جۆرا جۆریان هه‌یه و له‌م کۆنگره‌یه‌دا توانا و شاره‌زایی خۆیان ده‌خه‌نه روو.




