عارف ته‌یفور : پێویسته حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌جێ ده‌سه‌ڵات به‌جێبێڵێت

عارف ته‌یفور رایگه‌یاند، پێویسته حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د د‌رك به مه‌ترسی ره‌وشه‌كه بكات و ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ هیچ مه‌رجێك ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت، چونكه جێگیری سوریا جێگیربوونی بارودۆخی ناوچه‌كه‌یه.
له لێداوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق عارف ته‌یفور، زۆر به‌توندی ئه‌و رووداوه خوێناویانه‌ی له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی و بۆردومانكردنی شار‌و گه‌ڕه‌كه‌كان له سوریا به‌سه‌ر هاوڵاتیانی بێ‌تاوان رووده‌ده‌ن ئیدانه ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و كارانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و به‌پێشێلكاریه‌كی روون و ئاشكرای مافه‌كانی مرۆڤ داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش به داخه‌وه به‌به‌رچاوی وڵاتانی جیهان رووده‌دات.
وتیشی: پێویسته حكومه‌تی به‌شدار ئه‌سه‌د د‌رك به مه‌ترسی بارودۆخه‌كه بكات و له‌پێناو راگرتنی خوێنرشتن و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌ست گه‌لی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له چاره‌نوسی خۆی بدات بۆیه ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ مه‌رج ده‌سه‌ڵات به‌جێبێڵێت، چونكه جێگیربوونی باری ئاسایشی سوریا جێگیربوونی ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، قۆناغی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بێسوود ماوه‌ته‌وه.
ته‌یفور رۆلی یه‌كێتی ئه‌وروپای به‌رز نرخاند له یارمه‌تی دانی په‌نابه‌رانی سوریا، به‌رده‌وامبوونی ئه‌و هاوكاریه‌ی به‌گرنگ زانی و بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌سات روونه‌دات.




