ئه‌ردۆغان: هه‌ڵوێستى توركیا به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كانى ئێستاى سوریا چه‌سپاوه و ناگۆڕێت

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له وتارێكدا له‌به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌كانى بیست و هه‌شته‌مین خولى لیژنه‌ى هه‌میشه‌یى هاریكارى و ئابوورى و بازرگانی سه‌ر به رێكخراوى هاریكارى ئیسلامی له ئه‌سته‌نبولأ دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ڵویستی توركیا به‌رانبه‌ر به رووداوه‌كانى ئێستاى سووریا چه‌سپاوه‌و ناگۆڕێت .
ئه‌ردۆغان روونیشى كرده‌وه كه رووداوه‌كانى ئێستاى سووریا جێى نیگه‌رانین له‌كاتێكدا كه پتر له دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار هاووڵاتی سووری په‌نایان بۆ خاكی توركیا‌و وڵاتانى ده‌وروبه‌ر بردووه كه نه‌وه‌د و نۆ هه‌زاریان په‌نایان به‌ر توركیا هێناوه .
ئه‌ردۆغان گوتى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د شار و گوند‌و ئه‌و ته‌لارانه‌ى كه به جه‌وهه‌رى شارستانیه‌تی ئیسلامی ده‌ژمێررین له‌گه‌لأ زه‌وى ته‌خت كردووه ، ده‌ستوبردكردنی توركیاش بۆ یارمه‌تیدان و پشتیوانیكردنى گه‌لى سووریا ئه‌ركێكى سه‌ر شانه بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی براو دراوسێكان كه پێوه‌ندى نزیك پێكه‌وه‌یان گرێ ده‌دات.
ئه‌ردۆغان دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌وان هه‌رچۆنێك بووه نایانه‌وێت ده‌ست له ره‌وشى ناوخۆى سووریا وه‌ربده‌ن و سیاسه‌تی ئه‌وان پشت به‌و جۆره هاوكێشه سیاسیانه نابه‌ستێت و ئه‌وان ئامانجیان ئه‌وه‌یه ئاشتی و سه‌قامگیرى و خۆشگوزه‌رانی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رقه‌رار بێت.
لاى خۆیه‌وه ژه‌نه‌رالأ نه‌جده‌ت ئۆزیل سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى توركیا له دیدارێكدا له‌گه‌لأ ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی توركیا هۆشداریى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى توندترى سوریاى دا ئه‌گه‌ر له بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى سه‌ر سنوورى توركیا به‌رده‌وام بێت. روونیشى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به‌رسڤی بۆردومانه‌كانى سووریاى دایه‌وه و ئه‌گه‌ر سووریا به‌رده‌وام بێت ئه‌و كات توندتر وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.




