سوپای ئازاد 61فڕۆكه‌ی تێك شكاندووه

له ماوه‌ی زیاتر له 18 مانگی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سووریادا، سوپای یه‌عس 61 فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی له‌لایه‌ن سوپای ئازاده‌وه تێك شكێنراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه سوپای ئازادی سووریا ئاشكرای كردووه، ئه‌وان توانیویانه 61 فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی به‌عس تێك بشكێنن و بیخه‌نه خواره‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان 42 فڕۆكه‌یان له ئاسمانه‌وه، له‌كاتی بۆردوماندا، خستووه‌ته خواره‌وه و 19ـی دیكه‌یشیان له بنكه سه‌ربازییه‌كاندا تێك شكاندووه.
هه‌ر له‌و ژماره‌یه‌یش 37 فڕۆكه‌یان له جۆری هه‌لیكۆپته‌ر بوون و 27ـه‌كه‌ی دیكه‌یش له جۆره‌كانی "مێگ" و "سیخۆی" بوون.




