له ڕه‌وشى ئێستاى وڵات‌دا ناتوانرێت حكوومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسى پێكبهێنرێت

حه‌سوون فه‌تلاوى ئه‌ندامى كوتله‌ى مواتن له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند داواكارى هه‌ندێ لایه‌ن بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسى ته‌نها به مه‌به‌ستى فشاره خستنه سه‌ر هه‌ندێ لایه‌نه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى داواكارییه‌كانیان.
حه‌سوون فه‌تلاوى له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسى ئیخبارییه ڕایگه‌یاند له ڕه‌وشى ئێستاى وڵات‌دا ناتوانرێت حكوومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسى پێكبهێنرێت ئه‌مه‌ش به هۆى ڕه‌وشى ناوخۆیى و وڵات و گۆڕانكارییه‌كانى ناوچه‌كه و تاكه بژارده‌ش بۆ به‌ڕێوه‌بردنى وڵات ته‌نها حكوومه‌تى شه‌راكه‌تى ڕاسته‌قینه‌یه .
گووتیشى داواكارى هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسى ته‌نها بۆ پڕوپاگه‌نده و ڕاگه‌یاندنه. له به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌ندامه‌كه‌ى كوتله‌ى مواتن ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه هه‌ندێ لایه‌نى نێو پرۆسه‌ى سیاسى له ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى ته‌نگژه و كێشه سیاسیه‌كانى وڵاته‌وه ده‌یانه‌وێت كاریگه‌رى له سه‌ر ده‌نگده‌ران دروست بكه‌ن.




