عاشوور: پێویسته رێككه‌وتنی ئیمزاكراوی نێوان مالكی و رووسیا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت

هانی عاشوور راوێژكاری فراكسیۆنی عێراقییه داوای كرد كه رێككه‌وتنه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه له گه‌ڵ رووسیا ئیمزای كردووه له‌م سه‌ردانه‌ی بۆ رووسیا بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ په‌سه‌ندكردنی؛ چونكه به‌پێی ماده‌ی 61ی ده‌ستوور پێویسته هه‌موو رێككه‌وتنێك و په‌یماننامه‌یه‌كی مۆركراوی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكی دیكه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م رێككه‌وتنانه ناچێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه .




