فه‌لاح مسته‌فا و باڵیوزی نوێی پۆڵۆنیا له عیراق باسیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم كوردستان و پۆڵۆنیا كرد

به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كار بوونی وه‌ك باڵیۆزی نوێی پۆڵۆنیا له عێراق، ئه‌مرٍۆ به‌رێز لیچ ستێفانیكا و به‌یاوه‌ری جێرزی زیلینسكی راوێژكار له باڵیۆزخانه‌ی پۆله‌ندا له عیراق سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كرد‌و له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پێشوازی لێكرا.
له‌دیدارێكدا، فه‌لاح مسته‌فا پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونی له باڵیۆزی نوێی پۆڵۆنیا له عێراق كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خۆاست له ئه‌رك و كاره نوێیه‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پۆڵۆنیا و هه‌رێمی كوردستان و بڕه‌ودان و زیاتر پته‌وكردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به هه‌ردوولا بگه‌یه‌نێ. هاوكات پشتگیری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی پۆڵۆنیا له عیراق و نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌یان له هه‌رێم دووپاتكرده‌وه بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان.
به‌رێز لیچ ستێفانیكا باڵیۆزی نوێی پۆڵۆنیا له عێراق، سه‌رسامی خۆی به سروشتی جوانی هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كانی له‌بواره جیاجیاكان و میوان دۆستی خه‌ڵكه‌كه‌ی نیشاندا و سوپاس و پێزانینی خۆشی ده‌ربرٍی بۆ ئه‌و پێشوازیه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به به‌رنامه‌ی كار و پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد به تایبه‌تی له بواری گه‌شه‌پێدان له كه‌رتی كشتوكاڵ و گه‌شت و گوزار و پیشه‌سازی له هه‌رێم، هه‌روا گوتی: وڵاتی پۆلۆنیا له چه‌ندین بواردا ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی هه‌یه و هه‌رێمی كوردستان خوازیاره سوود له‌م ئه‌زموونه وه‌ربگرێت .
باڵیۆزی پۆلۆنیا له عێراق ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ هه‌ر هاوكاریه‌ك و به‌تایبه‌ت هاندانی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره پۆڵۆنیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بێن به‌شداری له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن وه‌كو ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌موو عێراق.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێزكردن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر كرده‌وه له بواره‌كانی خوێندن و ته‌ندروستی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان كه پۆڵۆنیا پاشخانێكی قووڵی له‌و بوارانه‌دا هه‌یه.




