هیومان رایتس وۆچ: سیسته‌می دادوه‌ری له عێراق روون نییه و جێگه‌ی نیگه‌رانییه

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند، ئه‌و له‌سێداره‌دانانه‌ی له عێراق په‌یڕه‌وی ده‌كرێت، ده‌رده‌كه‌وێت كه سیسته‌می دادوه‌ری له‌م وڵاته شه‌فاف نییه و جێگه‌ی نیگه‌رانییه، ئاشكراشیكرد كه عێراق له‌سه‌روی ئه‌و وڵاتانه دێت كه سزای له‌سێداره‌دان ده‌گرنه‌به‌ر.
ئه‌و رێكخراوه له‌بواره‌كانی مافی مرۆڤ كارده‌كات، له‌به‌یاننامه‌یه‌ك وتیشی: رێكخراوه‌كه‌مان پرسیار و مه‌ترسی جیددی له‌لا دروستبووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می دادپه‌روه‌ری عێراقی به پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پابه‌ند ده‌بێت.
ئاماژه‌یداوه كه سووربوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌سه‌ر پرۆسه‌ی له‌سێداره‌دان و نه‌بوونی ئاماده‌یی بۆ دركاندنی كه‌مترین زانیاری، ئه‌وه دووپاتده‌كاته‌وه كه سیسته‌می دادپه‌روه‌ری عێراق روون نییه و جێگه‌ی نیگه‌رانییه.
روونیكرده‌وه: عێراق له‌سه‌رووی ئه‌و وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه كه دایه سزای له‌سێداره‌دان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، داواشیكرد ئه‌و سزایه بوه‌ستێنێت.




