٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌مریكا: به‌های‌ گرێبه‌ستی‌ سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ عێراق زیاتر له‌ 12 ملیار دۆلاره‌

سەرچاوە: Radio Nawa

حكومه‌تی‌ ئه‌مریكا ئاشكرایكرد: به‌های‌ گرێبه‌ستی‌ سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ عێراق زیاتر له‌ 12 ملیار دۆلاره‌.

ڤیكتۆریا نولاند وته‌بێژ به‌ناوی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند: عێراق تا ئێستا نزیكه‌ی‌ 467 گرێبه‌ستی‌ سه‌ربازیی بۆ كڕینی‌ چه‌ك و كه‌لوپه‌لی‌ سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ئیمزا كردووه‌، كه‌ به‌هاكه‌ی‌ زیاتر له‌ 12.3 ملیار دۆلاره‌.

نولاند ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ئیداره‌ی‌ واشنتۆن هیچ كێشه‌یه‌ك له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا نابینێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر حكومه‌تی‌ روسیا رایگه‌یاندبوو: كه‌ به‌نیازه‌ له‌ماوه‌ی‌ نیوه‌ی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵدا گرێبه‌ستێكی‌ سه‌ربازیی به‌ به‌های‌ 4.2 ملیار دۆلار، له‌گه‌ڵ عێراقدا ئیمزا بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار