عێراق ده‌توانێت رۆژانه 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت

حوسێن شه‌هرستانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى وزه رایگه‌یاند ڕه‌نگه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتى عێراق له ساڵی 2020دا بگاته نزیكه‌ی 10 ملیۆن به‌رمیل.
ئاژانسی وزه‌ی جیهانی له‌ڕاپۆرتێكدا پێشبینیكرد تا كۆتایی ئه‌م ده‌یه‌یه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق بۆ 6.1 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا زیادبكات.
به‌ڵام حوسێن شه‌هرستانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه، دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فاتیح بیرۆل، ئابووریناسی سه‌ره‌كی ئاژانسی وزه‌ی جیهانی، له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند "عێراق له پێگه‌یه‌كدایه كه نزیكه‌ی نیوه‌ی زیادبوونی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت دابینبكات"
گوتیشی: "به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كانمان و ڕاوێژكاره سه‌ربه‌خۆكانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، عێراق له توانایدایه و واباشتره بۆ عێراق تاساڵی 2020 به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆی زیادبكات بۆ نزیكه‌ی 9-10 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا".
ئێستا عێراق رۆژانه 3,4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت و نزیكه‌ی 2,6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا هه‌نارده ده‌كات.
عێراق له‌هه‌وڵدایه له‌چه‌ند ساڵی ئاینده‌دا ئاستی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌رزبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێویستی ده‌ستبكه‌وێت بۆ پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری وڵات.




