٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بودجەی 2013 پەسەند دەكات

سەرچاوە: Xendan

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئەو لیژنانەی لەنێوان ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی لەسەر بودجەی 2013ی عیراق پێكهاتبوون كارەكانیان تەواو كردوەو هەفتەی داهاتوو پەسەند دەكرێت.

نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند: ئەو لیژنانەی لەنێوان ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی  داراییدا لەسەر بودجەی 2013ی وڵات پێكهاتبوو، كارەكانی تەواو كردوە و هەفتەی داهاتووش ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدات و رەوانەی ئةنجومةنی نویَنةران دەكرێت بەمەبەستی پەسەندكردنی.

ناوبراو طوتیشی: لەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا، بەرمیلێك نەوت بە 90 دۆلار هەژمار كراوە، هاوكات رۆژانە دەبێت دوو ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە بكرێت كە 200 هەزار بەرمیلی لەهەرێمی كوردستانەوە هەناردە دەكرێت.

جیَطای باسة پێشتریش سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەكردووة كە بودجەی ساڵی 2013ی عیراق خۆی لە 113 ملیار دۆلار دەدات و بەشە بودجەی هەرێمیش نزیكەی 14 ملیار دۆلارە.

هەواڵی پەیوەندیدار