لایه‌نه‌كانی سیاسی: كارنامه‌ی چاكسازیی هاوپه‌یمانی نیشتمانی تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه

دواى ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى نیشتمانى كارنامه‌یه‌كى به ئامانجى چاكسازیكردن پێشكه‌ش به لایه‌نه‌كانى نێو پرۆسه‌ى سیاسى عێراق كرد، لایه‌ن و هێزه سیاسیه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك گه‌شبین بوون به چاره‌سه‌كردن و تێپه‌ڕاندنى ته‌نگژه‌كه له میانه‌ى بڕگه و مادده‌كانى نێو كارنامه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نیشتمانى، به‌ڵام وه‌ك ئاشكرایه تا ئێستا هاوپه‌یمانى نیشتمانى ته‌نانه‌ت یه‌ك هه‌نگاوى بچوكیشى به ئاراسته‌ى چاكسازیكردن نه‌هاوێشتووه.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌و كارنامه‌ى چاكسازیه‌ى كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانى نیشتمانى پێشكه‌شكراوه تا ئێستا یه‌ك هه‌نگاوى بۆ جێبه‌جێكردنى نه‌هاوێژراوه و به‌ڵكو كارنامه‌كه هه‌ر له نێو خودى هاوپه‌یمانى نیشتمانى دێت و ده‌چێت و هه‌روه‌ها له نێوان ده‌وڵه‌تى یاسا و ڕه‌وتى سه‌در له سه‌ر كارنامه‌كه جیاوازى و ململانێ هه‌یه و ڕوونیشیان كرده‌وه كه ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌وڵى به ده‌ستخستنى كات ده‌دات ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى بانگه‌شه‌ى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى چاكسازى و هه‌روه‌ها به هۆكارى تێكچوونى ڕه‌وشى ئه‌منى وڵات ده‌بوایه مالیكى په‌له‌ى له دانانى پۆستى وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كانى وه‌ك ناوخۆ و به‌رگرى و هه‌واڵگرى و ئه‌منى نیشتمانى بكردایه، به‌ڵام مالیكى جارێكى دیكه ڕه‌تى كردۆته‌وه.
له لایه‌كى دیكه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نێو ڕه‌وتى سه‌در ئاشكراى كرد كه له نێو خودى هاوپه‌یمانى شیعه‌كان جۆرێك له دابه‌شبوون له باره‌ى حكوومه‌تى عێراقیه‌وه هه‌یه تیمێكیان پشتگیرى له مالیكى ده‌كه‌ن و تیمێكى دیكه‌شیان دژایه‌تى حكوومه‌ته‌كه‌ى مالیكى ده‌كه‌ن.




