٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكشەم كۆنفرانسی وزە لە هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكا

سەرچاوە: AK News

سەرچاوەیەك لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، حەوتووی داهاتوو بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری وزەی توركیا، لە هەولێر كۆنفرانسی وزە بەڕێوە دەچێ.

سەرچاوەكەبە ئاژانسی (ئاكانیوز)ی رایگەیاندووە "رۆژی یەكشەمی داهاتوو لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری وزەی توركیا كۆنفرانسی وزەی هەرێمی كوردستان دەست بەكارەكانی دەكا".

زیاتر گوتی، لە كۆنفرانسەكەدا وەزیری وزەی توركیا و 155 كۆمپانیای توركیایی كە لە بواری وزە و نەوت و غاز كار دەكەن لەگەڵ دەیان كۆمپانیای تری خۆماڵی و بیانی بەشدار دەبن.

فەتحی محەمەد راوێژكار لە وەزارەتی بازرگانی حكوومەتی هەرێمی كورستان بۆ (ئاكانیوز) رای گەیاند، ئامانج لە بەستنی ئەو كۆنفرانسە چۆنیەتی پەرەپێدانی كەرتی وزەی هەرێمی كوردستانە.

ئاماژەی بەوەش دا، كۆنفرانسەكە ماوەی رۆژێك دەخایەنێ، شاندەكەی توركیا ماوەی 2 رۆژ لە كوردستان دەمینێنەوە و دوای كۆنفرانسەكە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و دەسمایەگێڕێنای هەرێمەكە كۆ دەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار