٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆ بەرگری لە توركیا، ناتۆ پلانی ئامادەی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

سكرتێری گشتیی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی(ناتۆ)، ئاندرسن فو ڕاسمۆسن، دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند كە ناتۆ پلانی ئامادەی هەیە بۆ بەرگری لە توركیا دژبە هەرهێرشێك لە لایەن سووریاوە ئەنجام بدرێت.

ڕاسمۆسن، گوتی كە ناتۆ لە ئەگەری هەرهێرشێكی سووریا بۆ سەر توركیا پلانی ئامادەی هەیە و بەرەوڕووی دەبێتەوە، ئەگەر پێویست بكات؛ ئەو هاوكات هێوای وا بوو هەردوو وڵات بگەن بە ڕێگەچارەیەك بەر لەوەی گرژیی نێونیان زیاتر بێت.

هەفتەی ڕابردوو و دوای كەوتنەخوارەوەی گوللە تۆپێكی سووریا لە خاكی توركیا كە بووە هۆی كوژرانی پێنج هاووڵاتی، باڵیۆزانی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی،  پشتیوانیی خۆیان بۆ توركیا دووپات كردەوە.

بەرپرسێكی ئەمەریكاییش دەڵێت كە ئەگەر توركیا داوا بكات ئەوا ناتۆ دەست بە جووڵە دەكات.

زیاتر گوتی "لەگەڵ توركیا گوتووێژ دەكەین بۆ گەرەنتیدان لە ئامادەبوونمان بۆ هاواكری ئەوەی توركیا پێویستی پێیەتی."

هەواڵی پەیوەندیدار