سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ نه‌قیب و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسان کۆبووه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16.5.2012 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ته‌لارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران؛ پێشوازى له سه‌نديکاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان کرد که له نه‌قيب و جێگرى نه‌قيب و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌نديکاى ڕۆژنامه‌نووسان پێک هاتبوو.
له سه‌ره‌تاى ديداره‌که‌دا نه‌قيبى سه‌نديکاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان پو‌خته‌يه‌کى له کاروبار و سنوورى چالاکييه‌کانى سه‌نديکا پێشکه‌ش کرد، پاشان ديارترين ئه‌و کێشه و گرفتانه خرانه ڕوو که ڕووبه‌ڕووى کارى ڕۆژنامه‌نوووسى له کوردستان ده‌بنه‌وه و چه‌ندين پرسى تايبه‌ت به ياساى ڕۆژنامه‌نووسى و چۆنيه‌تيى مامه‌ڵه‌ى ده‌زگاکانى حکوومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌نديکادا تاوتوێ کران.
له وته‌يه‌کدا نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان؛ هه‌موو پشتگيرييه‌کى حکوومه‌تى هه‌رێمى بۆ سه‌نديکاى ڕۆژنامه‌نووسان دووپات کرده‌وه و گوتى: بۆ هه‌ر پرس و بابه‌تێکى په‌يوه‌نددار به ڕۆژنامه‌نووسان و کارى ڕۆژنامه‌نووسييه‌وه، حکوومه‌ت و ده‌زگانى حکوومه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌نديکاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستاندا ده‌که‌ن و ده‌بێ حکوومه‌ت و ده‌زگاکانى حکوومه‌تى هه‌رێم؛ سه‌نديکاى ڕۆژنامه‌نووسان به لايه‌نى فه‌رميى بوارى ڕۆژنامه‌نووسى له هه‌رێمى کوردستان بناسن و پشت به ديد و بۆچوون و ڕاپۆرته‌کانى ببه‌ستن.
له به‌شێکى ديکه‌ى وته‌کانيدا؛ سه‌رۆکى حکوومه‌ت جه‌ختى له ڕۆڵى گرنگى ڕۆژنامه‌نووسان کرده‌وه و گوتى: ڕۆژنامه‌نووسان وه‌ک چاو‌دێر به سه‌ر حکوومه‌ته‌وه؛ ده‌توانن ڕۆڵێکى گرنگ و به‌رچاو له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنى پرۆسه‌ى ديموکراسى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى ببينن و له‌مباره‌يه‌وه ده‌توانن هاوکارێکى زۆر باشى حکوومه‌ت بن.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها داواى کرد سه‌نديکاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان و ئه‌ندامه‌کانى؛ له ڕووى پيشه‌ييه‌وه کاراتر بن و ببنه مايه‌ى متمانه‌ى هه‌مووان، تا ئه‌و بڕوايه دروست بکه‌ن و بسه‌لمێنن که دڵسۆز و خه‌مخۆرى ڕۆژنامه‌نووسان و کارى ڕۆژنامه‌نووسى و پارێزه‌رى مافه‌کانيانن.
سه‌رۆکى حکوومه‌ت ئه‌وه‌شى خسته ڕوو که کوردستان به قۆناغێکى ڕاگوزه‌ردا تێده‌په‌ڕێت و له‌م قۆناغه‌دا وه‌کوو هه‌موو بواره‌کانى تر‌ى ژيان له هه‌رێمى کوردستان؛ بوارى ڕۆژنامه‌نووسيش ڕووبه‌ڕووى چه‌ندين که‌موکوڕى و کێشه و گرفت ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش له قۆناغێکى وادا ئاسايى يه. ته‌شهير و به‌شه‌خسيکردنى بابه‌ته‌کانيش که له هه‌ندێ ناوه‌ندى ڕۆژنامه‌وانيدا هه‌يه؛ هه‌ر له‌م قۆناغه ڕاگوزه‌ره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، به‌ڵام ورد – ورده ڕه‌وشه‌که به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات و ئيدى خه‌ڵک ده‌زانن ڕاستييه‌کان چين و له درۆ و ته‌شهير و به‌شه‌خسيکردنيش تێ ده‌گه‌ن.
له به‌شێکى ديکه‌ى ديداره‌که‌دا؛ سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕه‌زامه‌نديى حکوومه‌تى بۆ دروستکردنى بينايه‌کى شايسته بۆ باره‌گاى سه‌ره‌کيى سه‌نديکاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان نيشان دا و بڕيار درا له ماوه‌يه‌کى نزيکى داهاتوودا کۆبوونه‌وه‌يه‌کى فراوان له نێوان سه‌رۆکايه‌تيى حکوومه‌ت و ده‌زگا په‌يوه‌ندداره‌کانى حکوومه‌ت و سه‌نديکاى ڕۆژنامه‌نووساندا ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ميکانيزمێک بۆ به‌دواداچوونى پرسه‌کان و مامه‌ڵه‌ى نێوان حکوومه‌ت و سه‌نديکا دابنرێت، هه‌ر شه‌ش مانگ جارێک کۆبوونه‌وه‌يه‌کى نێوان حکوومه‌ت و سه‌نديکا ببه‌سترێت.




