وه‌زاره‌تی كاره‌با (490) ئامێر‌و ئۆتۆمبێلی تایبه‌تمه‌ندی كاره‌با دابین ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی سێكته‌ری كاره‌با له‌بواری چاككردنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌بردنی باشتری تۆڕه‌كانی كاره‌با و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان ، له‌ڕێوره‌سمێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌با ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی كرێن و سه‌به‌ته‌ی كاره‌باو ئامێری تایبه‌تمه‌ند به‌كاره‌بای له ستێرگروپ وه‌رگرت.
به ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تی وه‌زیری كاره‌با و ژماره‌یه‌ك له كونسوڵ و سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیاكانی ئیتالیا، له رێوڕه‌سمێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌با ژماره‌یه‌ك له ئۆتۆمبێلی كرێن و سه‌به‌ته‌ی كاره‌باو ئامێری تایبه‌تمه‌ند به‌كاره‌بای له ستێرگروپ وه‌رگرت، كه به‌پێی گرێبه‌ستێك به تێچوونی 55 ملیار دینار له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له گه‌وره كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل له جیهاندا به‌رهه‌مهاتوون.
له‌و ڕێوره‌سمه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له راوێژكار و به‌رێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماده‌ی بوون، وه‌زیری كاره‌با وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردوو تێیدا وێڕای سوپاسی گروپی ستێر بۆ دابینكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه كه بۆ تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌بردنی باشتری تۆڕه‌كانی كاره‌با پێویستن ، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندن: دابینكردنی پێداویستییه‌كان بۆ تیمه‌كانی كاره‌با له‌به‌رنامه‌و كاری وه‌زاره‌تدایه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌نگاوی پێویستی ناوه و بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخانكردووه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا بۆ یه‌كه‌مجاره به‌و قه‌باره‌یه ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به‌كاره‌با بۆ گشت ناوچه‌كانی هه‌رێم دابین ده‌كرێت و هه‌موو فه‌رمانگه‌و بنكه‌كانی چاكسازی تۆڕه‌كانی كاره‌با له شار‌و قه‌زاو ناحیه‌كان ده‌گرێته‌وه.
وه‌زیری كاره‌با ئاماژه‌ی به‌به‌رنامه‌ی كاری وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌كابینه‌ی حه‌وت كرد و وتی: له‌سێكته‌ری به‌رهه‌مهێنان كار ده‌كه‌ین بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بۆ شه‌ش هه‌زار مێگاوات تا ساڵی 2016 و ئێستاش پرۆژه‌كان له‌ژێر جێبه‌جێكردندان ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه وه‌زاره‌ت كار ده‌كات بۆ دروستكردنی سێ به‌نداوی گه‌وره و بنیاتنانی سێ وێستگه‌ی هایدرۆپاوه‌ر كه سوودی بۆ به‌رهه‌می كاره‌باو گلدانه‌وه‌ی ئاو ده‌بێت ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد له‌م مانگه‌دا گرێبه‌ستی پرۆژه‌ی بنیاتنانی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم له‌هه‌ولێر و سێ كۆنترۆڵی دابه‌شكردن بۆ پارێزگاكان واژوو ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سیمنسی ئه‌ڵمانی، بڕی 70 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چوار ساڵی داهاتوودا ته‌واو بێت.
دواتر وه‌زیری كاره‌با له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسه‌كانی دایه‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری پێویست بۆ تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌با چه‌ندین حاڵه‌تی دڵته‌زێن رووبه‌رووی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆته‌وه‌و دابینكردنی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه‌و باشتر به‌ڕێوه‌بردنی كاری چاككردنه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی كاره‌باو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان .




