ئه‌گه‌ر یاسای لێبوردنی گشتی و ژێرخان تێپه‌ڕێت ئه‌وا رێكه‌وتنێكی سیاسی كراوه

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێی وایه، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو یاسای لێبوردنی گشتی و ژێرخان تێپه‌ڕێت ئه‌وا له‌مباره‌یه‌وه رێكه‌وتنێك له‌نێوان چه‌ند لایه‌نێك كراوه, روونیكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهێنراوه باوه‌ڕناكه‌م ئه‌م بابه‌ته تێپه‌ڕێنێت به‌تایبه‌ت یاسای تیرۆر.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمان كوردستانی ئه‌شواق جاف به په‌یامنێری راگه‌یاندووه: به بۆچوونی خۆم، چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی پیش‌تر قسه و باسیان ده‌رباره‌ی تێپه‌ڕینی هه‌ردوو یاسای لێبوردنی گشتی و ژێرخان، به‌یه‌كجار كردوه، ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ق نه‌بێته‌وه، كاتی هه‌ردوو یاساكه نزیكی یه‌ك دانراوه، بۆ نمونه ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌ك له چوار ئه‌ندام پێكهات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی یاسای لێبوردنی گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌و لیژنه‌یه‌ش چوار ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌ندامن یه‌كێك له‌وانه خالد شوانیه، له هه‌مان كاتدا بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ش ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای ژێرخان بدرێت.
جاف وتیشی: به‌بۆچوونی خۆم ئه‌و دوو بابه‌ته به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌و كاتانه‌یان داناوه، تاكو رۆژی پێنجشه‌ممه بۆ لێبوردنی گشتی و شه‌ممه‌ش بۆ ژێرخان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام پێم وانییه ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌و بابه‌ته تێپه‌ڕێنێت به‌تایبه‌ت یاسای تیرۆر، چونكه كێشه‌كه هه‌مووی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی تیرۆره، ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه تێپه‌ڕێت مانای ئه‌وه‌یه رێكه‌وتنێكی سیاسی كراوه.
ئاماژه‌یدا: من پێموان نییه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له رێگه‌ی رێكه‌وتنی سیاسی راستبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتن كرابێت ئه‌وا مانای وایه فشار له‌سه‌ر كوتله سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌یه، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی یاسای لێبوردنی گشتی تێپه‌ڕێنێت، هه‌روه‌ها یاسای ژێرخان كه ده‌وڵه‌تی یاسا مه‌به‌ستیه‌تی مانای ئه‌وه‌یه بۆ پروپاگه‌نده‌ی داهاتوو به‌كاری ده‌هێنێت.




