سه‌رۆكی كوتله‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌ر پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ یاسای لێبوردنی گشتی رێككه‌وتن

سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌ر رێككه‌وتن و تێپه‌راندنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه یاسای هه‌ڵپه‌سێردراو كۆبوونه‌وه ، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه رێككه‌وتن له سه‌ر پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی بچووك بۆ چاوخشاندنه‌وه به ناكۆكییه‌كانی یاسای لێبوردنی گشتی و دواتر یاساكه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو بخرێته‌وه ده‌نگدانه‌وه .
بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش سه‌باره‌ت به یاسای ژێرخانی ئابووری رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی كوتله‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رێككه‌وتن له سه‌ر زیادكردنی چه‌ند پێشنیارێكی كوتله‌كان له سه‌ر پرۆژه یاسای ژێر خانی ئابووری و به‌هه‌مان شێوه ده‌نگدان له سه‌ر ئه‌م پرۆژه یاسایه‌ش بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا .




