باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له‌عێراق ستایشی پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

له‌میانه‌ی دیدارێكی نێوان نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێرو دۆنی گوێر بالیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عێراق و ئالان گیبخات كونسولی گشتی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان ، باس له ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی عیراق وپێشهاته چاوه‌روانكراوه‌كان و ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان وئه‌و پێشوه‌چوونه‌ی بواره‌كانی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت و په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و هاركاری نێوان هه‌ردوولا كرا .
بالیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عیراق ستایشی ئه‌و پێشكه‌وتن و گۆرانكارییه ئه‌رێنییانه‌ی ره‌وشی ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی هه‌ولێری پایته‌ختی كرد‌و به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندی و هاریكارییه‌ی نێوان پارێزگا‌و كونسولگه‌رێتی گشتی ولاته‌كه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خت ، كه هانده‌رێكی ئه‌رێنییه بۆ بره‌ودانی په‌یوه‌ندییه‌كان و پتر قوولتر كردنه‌وه‌ی په‌یامی دۆستایه‌تی و هاریكاری نێوان هه‌ردوو گه‌ل و حكومه‌ت .
پارێزگاری هه‌ولێریش رۆلی فه‌ڕه‌نساو ئه‌و پشته‌وانییه مێژووییه‌ی گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسای له پرسی كورد‌و ئه‌زموونی ئه‌مرۆی كوردستان به‌رز نرخاند‌و هیوای پێشوه‌چوونی پتری په‌یوه‌ندییه‌كانی خواست و هه‌موو ئاسانكاری و پشته‌وانییه‌كی پارێزگای بۆ ئه‌م پێناوه خسته روو .




