سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو حاجی فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د كرد

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی حاجی فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د برای كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو كرد ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ برای به‌ڕێزمان كاك كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو حاجی فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌دى برای به‌ڕێزتان, به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ى ئێوه‌و ته‌واوی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و به‌هیواین ئه‌مه دوا كۆست و ناخۆشی بنه‌ماڵه‌كه‌تان بێت و خوای گه‌وره‌ش سه‌بووری هه‌موولایه‌ك بدات .
انا لله وانا الیه الراجعون
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
9/10/2012




