په‌رله‌مانی عێراق سێ هه‌فته‌ی كرده پشوو

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بڕیاری داوه پشووی جه‌ژنی قوربان، سێ هه‌فته بێت كه له 15ی ئه‌و مانگه ده‌ست پێ ده‌كات تاكو رۆژی 6ی مانگی داهاتوو.
سه‌رچاوه‌كه گوتی، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاری داوه پشووی په‌رله‌مان بۆ جه‌ژنی قوربان، سێ هه‌فته بێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر محه‌مه‌د خالدی بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندبوو كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كوتله‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتون كه پشوی ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانانی په‌رله‌مان مانگێك بێت كه له 14ی تشرینی دووه‌م ده‌ست پێ ده‌كات تاكو 14ی كانوونی یه‌كه‌م.




