٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عیراق به‌بڕی‌ 4.2 ملیار دۆلار چه‌ك له‌روسیا ده‌كرێت

سەرچاوە: Radio Nawa

به‌گوێره‌ی‌ چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ حكومه‌تی‌ روسیا، له‌ماوه‌ی‌ رابردودا عیراق به‌بڕی‌ 4.2 ملیار دۆلار گرێبه‌ستی‌ كرینی‌ چه‌كی‌ له‌گه‌ڵ روسیا واژۆكردوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێك كه‌ ئاژانسی‌ ئیتار تاس بلاَویكردۆته‌وه‌" نوسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ حكومه‌تی‌ مۆسكۆ چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ چاوه‌روانكراوه‌كه‌ی‌ نێوان نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ عیراق و دیمتری‌ میدڤیدڤی‌ هاوتا روسیه‌كه‌ی‌ ئاماده‌كردوه‌، كه‌ تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌غدا و مۆسكۆ له‌نیوه‌ی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵدا چه‌ندین رێكه‌وتنیان له‌بواری‌ سه‌ربازی‌ _ ته‌نكیكی‌ واژۆكردوه‌ كه‌ به‌هاكانیان ده‌گاته‌ 4.2 ملیار دۆلار.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا دێت كه‌ به‌گوێره‌ی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ روسیا له‌ماوه‌ی‌ نێوان مانگی‌ نیسان تا كۆتایی‌ ئابی‌ ئه‌مساڵ چه‌ندین شاندی‌ سه‌ربازی‌ عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌عدون دلێمی‌ هه‌ڵسورێنه‌ری‌ كاروباره‌كانی‌ وه‌زیره‌كانی‌ به‌رگری‌ عیراق سه‌ردانی‌ ئه‌و ولاَته‌یان كردوه‌ به‌ئامانجی‌ بینینی‌ ئه‌و كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازیانه‌، له‌و میانه‌شدا چه‌ندین گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای‌ " روس ئاپۆرۆن ئێكسپۆرت" به‌برشی‌ 4.2 ملیار دۆلار واژۆكردوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ كرینی‌ ئه‌و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازیانه‌ی‌ روسیا.

هەواڵی پەیوەندیدار