سه‌رۆكایه‌تی كۆمار مووچه و ده‌رماڵه‌كه‌ی هاشمی بڕیووه

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی نهێنیی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق كه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ناردووه، مووچه و ده‌رماڵه‌ی جێگری سه‌رۆككۆمار تارق هاشمی بڕدراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ پۆسته‌كه‌ی بكرێت.
نووسراوه‌كه كه له به‌رواری 3ـی ئه‌م مانگه‌دا ده‌رچووه و واژۆی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری نه‌سیر ئه‌لعانی له‌سه‌ره، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیریی له حوكمی دادگا ده‌كات له‌باره‌ی هه‌ر تۆمه‌تبارێكه‌وه.
هه‌روه‌ك دوپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر بڕیاری دادگه مووچه و ده‌رماڵه‌ی تارق هاشمی بڕدراوه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر لێژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی عێراق داوای بڕینی مووچه و ده‌رماڵه‌كه‌ی هاشمی كردبوو، به‌و پێیه‌ی له كار و پۆسته‌كه‌یدا نییه و هه‌ڵهاتووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و حوكمی داداگایشی بۆ ده‌رچووه.




