ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: مالکی ده‌بێت ده‌رس له‌وانه‌ی پێش خۆی وه‌ربگرێت
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته‌که‌ی "نوری مالکی" سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ روسیا بۆ کڕینی چه‌ک به بڕی زیاتر له 4ملیار دۆلار ده‌ڵێت، کێشه‌ی عێراق به‌و هه‌موو ناکۆکییه به کڕینی چه‌ک چاره‌سه‌ر نابێت.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی کوردستانی به په‌یامنێری راگه‌یاندووه: هه‌رچه‌نده نوری مالکی وه‌ک فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ک بکڕێت، به‌ڵام له عێراقێکی ته‌وافوقی و دوای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه و رزگار بوون له دیکتاتۆریه‌ت، هه‌ق نییه سه‌رۆک وه‌زیران به‌بێ پرس، ئه‌و هه‌موو کێشانه پشتگوێ بخاته و بچێت چه‌ک بکڕێت.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر جه‌ختی کرده‌وه: راسته عێراقیش وه‌ک هه‌ر وڵاتێکی دیکه پێویستیی به چه‌ک هه‌یه، به‌ڵام نه به‌و رێژه‌یه، له کاتێکدا عێراق کێشه‌یه‌کی زۆری تێدایه، له جیاتی چه‌ک کڕین پێویست بوو حکومه‌ت بیری له خزمه‌تگوزاری کردبا و چه‌ک کڕین کێشه‌ی ئێستای وڵات چاره‌سه‌ر ناکات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیشی کرده‌وه: هه‌رچه‌نده مالکی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانه، دروست نییه به‌بێ پرس چه‌ک بکڕێت.
ئه‌بوبه‌کر ئاماژه‌شی دا: ئه‌گه‌ر ئه‌و عه‌قڵییه‌ته هه‌بێت که کێشه و ناکۆکییه‌کانی وڵات به چه‌ک و هێز چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌و عه‌قڵییه‌ته کۆنه و باوی نه‌ماوه و مالکی ده‌بێت ده‌رس له رژێمی پێشوو وه‌ربگرێت، چونکه هه‌رچه‌ند چه‌ک بکڕێت ناگاته هێزی رژێمی پێشوو، له کاتێکدا ئه‌م رژێمه له ئاکامدا ئاوای به‌سه‌ر هات. ئه‌و پێی وایه به‌ره‌یه‌کی به‌هێزی به‌رامبه‌ری دروست بووه و پێی وایه که تا هه‌ڵبژاردنێکی دیکه و له چوارساڵی داهاتوو هه‌ر سه‌رۆک وه‌زیران ده‌مێنێه‌وه، بۆیه ده‌یه‌وێت خۆی به‌هێز بکات و ره‌نگه ئه‌و نیازه‌شی هه‌بێت به هێز لایه‌نه‌کانی دیکه کۆنتڕۆڵ بکات، مالکی ده‌بێت ده‌رس له‌وانه‌ی پێش خۆی وه‌ربگرێت.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر گوتی: "جه‌لال تاڵه‌بانی" سه‌رۆک کۆماری عێراق خه‌ریکه لایه‌نه‌کان لێک نزیک بکاته‌وه و کۆبوونه‌وه‌یان پێ بکات، هه‌رچه‌نده له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کێشه و ناکۆکیی نێوان لایه‌نه‌کان رۆژبه‌ڕۆژ قووڵتر ده‌بێت و بێ‌متمانه‌یی له‌نێوان سه‌رۆکی لایه‌نه‌کانی عێراق زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وای کردووه بێ‌هیوایی سه‌باره‌ت به به‌ئامانج گه‌یشتنی ئه‌م کۆنگره‌یه دروست ببێت و به رای منیش ئه‌و ناکۆکییانه ئه‌وه‌نده قووڵن، به چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر ناکرێت. ئه‌و کێشانه زۆرتر په‌یوه‌ندیی به لایه‌نێک هه‌یه که ئێستا له ده‌سه‌ڵاته و ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه نیه‌تی جدیی هه‌بێت له‌وانه‌یه کێشه‌کان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری بڕون.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی لیستی کوردستانی راشیگه‌یاند: رۆژی 15/10 ده‌ستنیشان کراوه بۆ کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ پابه‌ندییه‌ک به کاته‌کان له‌نێوان لایه‌نه‌کان نییه، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش وه‌ک زۆریه‌ک له کۆبوونه‌وه‌کان دواکه‌وێت.




