نێچیرڤان بارزانى: له‌مه‌ودوا كار و پرۆژه‌ى ستراتیژى ئه‌نجام ده‌ده‌ین

نێچیرڤان بارزانى:
- كاره‌كان ده‌بێ به كوالیتییه‌كى به‌رز بكرێن.
- تا ژیان به‌رده‌وام بێ، خزمه‌تیش به‌رده‌وام ده‌بێ.
- هاووڵاتیان چاویان له خزمه‌تگوزاریى زیاتره.
- له‌مه‌ودوا كار و پرۆژى ستراتیژى ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى ئۆكتۆبه‌رى 2012، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌دواداچوونى ڕه‌وشى خزمه‌تگوزارى و كار و پرۆژه‌كانى حكوومه‌ت و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى هه‌ن و بۆ گفتوگۆ و ڕاگۆرینه‌وه له سه‌ر چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنیان، له‌پێناو پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریى باشتر به هاووڵاتیان له هه‌موو بواره‌كاندا، له پارێزگاى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى داموده‌زگا كارگێڕییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆ بووه‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر، ڕ‌اپۆرتێكى گشتى له‌باره‌ى كار و پرۆژه‌كانى حكوومه‌ت و ئاستى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر پێشكه‌ش كرد كه تیایدا تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى له بواره جیاجیاكانى پرۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كاندا هه‌ن و پێویستییان به پشتگیریى زیاتره بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به شێوه‌یه‌كى باشتر به پیرى داخوازى و پێداویستییه‌كانى هاووڵاتیانه‌وه بچن، ئاستێكى باشترى خزمه‌تگوزارییه‌كانیش له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن.
پاشان به‌رپرسانى داموده‌زگا كارگێڕییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر له‌باره‌ى كێشه و گرفته‌كان و داواكارى و پێدوایستییه‌كانى فه‌رمانگه‌كانى خۆیانه‌وه قسه‌یان كرد و چه‌ندین پێشنیاریان بۆ نه‌هێشتنى كه‌موكوڕییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كان، خسته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران كه كۆبوونه‌وه‌ى به كۆبوونه‌وه‌یه‌كى جددى بۆ به‌دواداچوونى كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان ناساند، دواى گوێگرتن له به‌رپرسانى ده‌زگا كارگێڕییه‌كانى حكوومه‌ت، سه‌ره‌تا ئاماژه‌ى به ڕۆڵى پارێزگار و ستافى كارگێریى پارێزگاى هه‌ولێر له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندن له شارى هه‌ولێر و سنوورى پارێزگاكه كرد، پاشان هاته سه‌ر كێشه و گرفته‌كان و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنیان.
نێچیرڤان بارزانى ڕوونى كرده‌وه كه كار و ئه‌ركى داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت خزمه‌تكردنى هاووڵاتیانه، هه‌ر كه‌سێكیش له هه‌ر بوارێكى كارگێڕیدا به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى له ئه‌ستۆدا بێت، به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى گه‌وره‌یه و ده‌بێ له خزمه‌تى هاووڵاتیاندا بێت. هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه سه‌ركه‌وتن و خزمه‌تكرنى باشتر له كارى پێكه‌ویى و تیمدایه و داواى كرد كه هه‌موو داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت وه‌كوو تیمێك كار بكه‌ن، تا بتوانن خزمه‌تى باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیران هاته سه‌ر باسى داواكارى و تمووحى هاووڵاتیان و گوتى: "جاران هاووڵاتیان خه‌مى ئاسایشیان بوو، دیارترین داواكارییان ئاسایش بوو، به‌ڵام ئێستا كه ئاسایش به‌رقه‌راره و له هه‌موو بواره‌كاندا پێشكه‌وتن به دى هاتووه، ئاساییه كه ئاستى داواكارییه‌كانى هاووڵاتیانیش به‌رز ببێته‌وه و داواى كار و خزمه‌تى باشتر له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا بكه‌ن، مافى خۆشیانه گله‌یى له كه‌موكوڕى بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانرێ كه ناكرێ هه‌موو شته‌كان پێكه‌و بكرێن. ده‌زگاكانى حكوومه‌تیش ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه تا ژیان به‌رده‌وام بێ، خزمه‌تیش به‌رده‌وام ده‌بێ".
نێچیرڤان بارزانى تیشكى خسته سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان و ڕایگه‌یاند" ده‌بێ سوود له هه‌ڵه‌كانى پێشوو وه‌ربگیرێت و چاك بكرێنه‌وه". هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ى له‌و كارانه گرت كه كوالیتیان باش نیه و داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه "هه‌ر كارێت بكرێت، ده‌بێ به كوالیتییه‌كى به‌رز بكرێت و گرنگییه‌كى زۆر به ورده‌كارى و به‌دواداچوون بدرێت، ده‌بێ شتى خراب و بێ كوالیتى نه‌كرێت، هه‌ر كار و پرۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌ك هه‌بێت، ده‌بێ به شێوه‌یه‌كى باش بكرێت".
سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونى كرده‌وه كه ئیتر ده‌بێ بیر له پرۆژه و كارى ستراتیژى بكرێته‌وه، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا پرۆژه‌ى بچووك ئه‌نجام بدرێت. ڕاشیگه‌یاند كه له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك قوتابخانه و نه‌خۆشخانه، له هه‌رێمى كوردستانیش به گشتى یازده به‌نداو دروست ده‌كرێت. هه‌روه‌ها داواى كرد كه سیسته‌مى ته‌ندروستیى هه‌ولێر باشتر بكرێت و گرنگیى زیاتر به سه‌وزایى و باخچه‌كان بدرێت. له بوارى وه‌به‌رهێنانیشدا بواره‌كانى پیشه‌سازى، كشتو‌كاڵى و گه‌شتوگوزارى هان بدرێن.




