پارتی و یەکێتی: سوورین له‌سه‌ر پاراستنی هاوپه‌یمانێتیی ستراتیژی و باشتر پیاده‌کردنی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی

ئه‌مرۆ له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌رێوه‌چوو دوا به‌دوای كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌ش راگه‌یاندراوێكیان بڵاوكرده‌وه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له‌درێژه‌ی کۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێری پایته‌خت، کۆبوونه‌وه ئه‌نجام درا و تێیدا چه‌ند بابه‌تێکی گرینگ و په‌یوه‌ندیدار به په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ردوولا، رووداو و پێشهاته ناوخویی و عێڕاقی و هه‌رێمایه‌تیه‌کان گفتوگۆیان له‌باره‌وه کرا.
سه‌باره‌ت به‌هاوپه‌یمانیی ستراتیژی، هه‌ردوولا وه‌کو هه‌میشه به زه‌روره‌تی قۆناغه‌که و هه‌لومه‌رجی ناوچه‌که و عێڕاق و کوردستانیان زانی و سووربوون له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه و باشتر پیاده‌کردنی ناوه‌رۆکه‌که‌ی.
هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیدان به یه‌ک‌هه‌ڵوێستی له هه‌مبه‌ر پرسه گرینگه‌کانی ناوخۆیی، عێڕاقی، هه‌رێمایه‌تی و ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی دیموکراسی و نه‌ته‌وه‌یی و نشتیمانییه‌وه.
ئه‌مه‌و کۆبوونه‌وه بڕیاری دا کۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌کان، وه‌کو ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژرا، به‌رده‌وام بن و زوو به‌زوویی ئانجام بدرێن.
مه‌کته‌بی سیاسی مه‌کته‌بی سیاسی
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان پارتی دیموکڕاتی کوردستان




