ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاران ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر 4 سیسته‌مى تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ده‌ربڕى

ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاران ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر چوار سیسته‌مى تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ده‌ربڕى. له‌مباره‌یه‌وه مقداد شه‌ریفى سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆمسیۆنى باڵا به سۆمه‌ریه نیوزى راگه‌یاند ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر چوار سیسته‌مى تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى ئه‌و پارێزگایانه‌ى هه‌رێمیان پێك نه‌هێناوه،
هه‌روه‌ها گووتى ئه‌و چوار سیسته‌مه بریتین له سیسته‌مى ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕین له‌سه‌ر كیانه سیاسیه‌كان وسیسته‌مى كیانى پێكهاته‌كان و سیسته‌مى چاودێرى كیانه سیاسیه‌كان و سیسته‌مى باوه‌ڕپێكردنى چاودێران هاوكات شه‌ریفى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر چه‌ند سیسته‌مێكى دیكه ده‌رده‌بڕدرێت له نێوانیاندا سیسته‌مى هۆیه‌كانى راگه‌یاندن.




