پەنابەرانی سووریا لە هەرێم 30 هەزار كەسی تێپەڕاند

سەرپەرشتیاری پێوەندییەكانی (UN) لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان د. دیندار زێباری ڕایگەیاند كە رۆژ بە رۆژ ژمارەی پەنابەرانی سووریا لە هەرێمی كوردستان زیاد دەبێت و بەپێی دوایین ئاماریش ئەو ژمارەیە 30 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.
ئێستا كەمپی دومیز كە لە ژێر سەرپەرشتیی (UNHCR)ـدا 13 هەزار كەسی تێدایە و لە پارێزگای دهۆكیش ئەو ریًَژەیە بۆ 22 هەزار پەنابەر زیادی كردووە.
زێباری ئاماژەی بەوە دا كە ئەو ئارامییەی بەم دواییانە كوردستانی رۆژئاوای گرتووەتەوە، كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی هاتنی پەنابەران نەبووە بۆ هەرێمی كوردستان و بەردەوام رێژەیان لە زیادبووندایە.
بە گوتەی دیندار زێباری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت هانی وڵاتانی بیانی بدات بۆ ئەوەی یارمەتییەكانی خۆیان بگەیەننە پەنابەرانی سووریا لە هەرێمی كوردستان، چونكە ئەو پەنابەرانە پێویستییان بە هاوكاریی وڵاتانە.
سەعد هەورامی




