فەرماندەیی دیجلە بنكەیەكی جوڵاو دادەمەزرێنێت

بەڕێوەبەری ئاساییشی كەركووك لیوا هەڵۆ نەجات ڕیدەگەیەنێت كە هێزەكانی دیجلە لە هەفتەی ڕابردووە دەستیان بە هێنانی چەك كردووە و ئەمەیش بە مەبەستی ڕاهێنان و مەشقپێكردنی ئەو هێزەیە كە لە نزیك قەزای حەویجەیە و ئەگەری زۆرە كە بارەگایەكی جوڵاوی خۆیان لەو ناوچەیەدا دابمەزرێنن.
بەڕێوەبەری ئاساییشی كەركووك، هەروەها ئەوەیشی ڕوون كردەوە كە ئەوان هیچ كات پابەندی فەرمانەكانی ئەو جۆرە هێزانە نابن و فەرمان لە سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستانەوە وەردەگرن بۆ جێبەجێكردنی كارەكانیان لە كەركووكدا.




