وه‌زاره‌تی پلاندانان و ده‌زگای دارایی نێوده‌وڵه‌تی وێركشۆپێك له‌سه‌ر هاوبه‌شی كه‌رتی گشتی وتایبه‌ت ساز ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ 8-10-2012، به ئاماده‌بوونی د. علی سندی، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، و به‌ڕێز كامران احمد، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، و به‌ڕێز هێرش محرم، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كودرستان، وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگای دارایی نێوده‌وڵه‌تی (IFC) كه ئه‌ندامی بانكی نێوده‌وڵه‌تییه، له هۆتێلی رۆتانا له هه‌ولێر ویرَكشۆپێكیان له‌سه‌ر هاوبه‌شی كه‌رتی گشتی وتایبه‌ت سازكرد.
له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی وێركشۆپه‌كه، وه‌زیری پلاندانان ووتارێكی پێشكه‌شكرد تیایدا سوپاسی نوێنه‌رانی ده‌زگای دارایی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ ئاماده‌بوونیان، و نیازی حكومه‌تی هه‌رێمی خسته‌ڕوو بۆ فراوانكردنی ئاستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه له رێگای هاوبه‌شی كه‌رتی گشتی وتایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی خێراكردنی په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم و باشتركردنی جۆری خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ دانیشتوانی هه‌رێم. هه‌روه‌ها د. علی سندی ئاماژه‌ی كرد كه جگه له راسپارده‌كانی ده‌زگای دارایی نێوده‌وڵه‌تی، حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌یه‌كه ده‌ستیكردووه به‌دیراسه‌تكردنی ئه‌زموونی ووڵاتانی توركیا و هیند و ئوردن له‌م بواره‌دا، و ئێستا سه‌رقاڵی دانانی یاسایه‌كه بۆ رێكخستنی سه‌رجه‌م شێوازه‌كانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان كه‌رتی گشتی وتایبه‌ت.
دواتر نوێنه‌رانی ده‌زگای دارایی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵێك پرێزنتهیشنیان پێشكه‌شكرد له‌سه‌ر ئه‌زموونی ئه‌م ده‌زگایه له هه‌رێمی كوردستان و وورده‌كارییه‌كانی هاوبه‌شی نێوان كه‌رتی گشتی وتایبه‌ت وچۆنیه‌تی به‌كارهێنانی به‌باشترین شێواز كه زۆرترین سوودی لێوه‌ربگیرێت.




