بڕیاری پێكهێنانی دادگاكانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ركرا

له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاست و رێژه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌ت و دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه به سه‌رۆكایه‌تی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكومه‌ت و بۆردی چاودێری مافه‌كانی ژن و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ئه‌نجام دران و له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا ده‌ركران،
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دامه‌زراندنی چوار دادگای لێكۆڵینه‌وه له سه‌نته‌ری هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك و گه‌رمیانی ده‌ركرد به‌ناوی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی.
ئه‌و دادگایانه‌ش تایبه‌ت ده‌بن بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه تێیاندا توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ر ئافره‌ت و خێزان كراوه‌و له‌مه‌وبه‌ر به‌دواداچوونی ئه‌و دۆسیانه كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كه‌می هه‌ر شارێك ئه‌نجام ده‌درا، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و دادگایه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، چه‌ند دادوه‌رێكی بۆ ئه‌و دادگا تایبه‌تانه ده‌ستنیشان كردوه كه دوو له‌و دادوه‌رانه ئافره‌تن و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش به مه‌به‌ستی چڕتركردنی هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كانی به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت و خێزان و هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و توندوتیژییه‌یه كه به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان ده‌كرێت و روو له‌زیادبووندایه.




