گول: له‌ئێستادا خراپترین جۆری سیناریۆكان له‌سوریادا ڕوو ده‌دات

سه‌رۆكی توركیا داوای له‌كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی كرد هه‌وڵه‌كانیان سه‌باره‌ت به سوریا چڕ بكه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه ئاژانسی رۆیته‌رز بلاَویكردۆته‌وه" عه‌بدوڵلاَ گولی سه‌رۆكی توركیا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه: له‌ئێستادا خراپترین جۆری سیناریۆكان له‌سوریادا ڕوو ده‌دات، له‌به‌رئه‌وه پێویسته كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی ئه‌و ولاَته چڕ بكه‌نه‌وه.
گول وتیشی" ئه‌نقه‌ره به‌به‌رده‌وامی له‌وتووێژدایه له‌گه‌ڵ سوپادا بۆ ئه‌وه‌ی چ رێ و شوێنێك پێویست بێت بیگرنه به‌ر له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌سنوره‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ سوریادا.
ئه‌و لێدوانه‌ی عه‌بدوڵلاَ گول له‌كاتێكدا دێت كه‌هه‌فته‌ی رابردوو له‌ئاكامی هێرشێكی موشه‌كی له‌سوریاوه بۆناو خاكی توركیا 5 كه‌س كوژران و 8ی تریش برینداربوون.




