ئه‌ندامێكی عێراقییه: جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر؛ گه‌ره‌نتیی سه‌ركه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌ی نیشتمانی یه

عه‌بدولڵا حه‌سه‌ن ره‌شید په‌رله‌مانتارى ئیئتلافى عێراقیه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكیدا به ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌خبارییه‌ى راگه‌یاند: پێشكه‌شكردنى به‌نده‌كانى رێكه‌وتنى هه‌ولێر له میانى كۆبونه‌وه‌ى نیشتیمانى یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له سه‌ركه‌وتنى كۆبونه‌وه‌كه، هاوكات په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى ئیئتلافى عێراقیه ئه‌وه‌شى راگه‌یاند ئه‌گه‌ر كوتله سیاسیه‌كان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن ره‌نگه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وه‌ره‌قه‌ى سه‌نده‌وه‌ى متمانه له مالیكى.




