كۆمیسیۆن 8 هەزار فەرمانبەر دادەمەزرێنێت

سەرۆكی نوێی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕایگەیاند كە هەموو ئەو كارمەندانەی بە گرێبەست لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە كۆمیسیۆندا كار دەكەن، كە ژمارەیان 8 هەزار فەرمانبەرە، دەبنە فەرمانبەری فەرمی و دادەمەزرێن.
سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەربەست مستەفا رایگهیاند: "هەموو ئەو فەرمانبەرانەی كۆمیسیۆن كە بە شێوەی گرێبەست كار دەكەن و ژمارەیان 8 هەزار كەسە لە عێراق و كوردستاندا، دادەمەزرێن."
بۆ دامەزراندنی ئەو 8 هەزار كەسە، هەرچەندە بە زۆر شوێنەوە گرێ دراوە وەك ئەنجوومەنی وەزیران و هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان، بەڵام بەپێی ئەو یاسایەی لە عێراقدا دەرچووە، پێویستە ئەو كەسانە دابمەزرێن و ئەنجوومەنی نوێنەرانیش پەسەندی كردووە. دامەزراندنی ئەو فەرمانبەرانەیش، دەبێتە خاڵێكی گرنگ بۆ بەرەوپێشچوونی كارەكانی كۆمیسیۆن لە عێراقدا.
سەربەست گوتیشی: "ئێمە ئێستا ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دەكەین و دەمانەوێت لە زووترین كاتدا هەڵبژاردن بكرێت و لە ماوەیەكی نزیكیشدا سەردانی سەرۆكی هەرێم و هەموو قەوارە سیاسییەكان دەكەین، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی باش كاری كۆمیسیۆن و هەڵبژاردنەكانی هەرێم و عێراق بەڕێوە بچن.




