سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا پشتیوانی له فاروق شه‌رع ده‌كات بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌و وڵاته

دووابه‌دوای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریاش پشتیوانی له فاروق شه‌رع كرد بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌و وڵاته له قۆناغی گواستنه‌وه‌دا.
به پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه عه‌بدولباست سه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا رایگه‌یاندوه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان پێشنیاری سپاردنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی سوریای له قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به فاروق شه‌رع جێگری به‌شار ئه‌سه‌د تاوتوێ ده‌كات.
وتیشی: فاروق شه‌رع كه‌سێك بووه كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی هاوڵاتیانی سوریاوه تا ئێستا پابه‌ند بووه به‌و شۆڕشه‌وه.
پێویسته بوترێت رۆژی یه‌كشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ یه‌كه‌م جار باسی له‌وه‌كردبوو كه وڵاته‌كه‌ی پشتگیری له جێگری سه‌رۆك كۆماری سوریا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته بكات.
ناوبراو فاروق شه‌رعی به كه‌سێكی شاره‌زا له بواری به‌ڕێوه‌بردن ده‌سه‌ڵات ناوبردوه كه به شێوه‌یه‌كی ژیرانه و به‌ویژدانانه هه‌ڵسوكه‌وتی له گه‌ڵ شۆڕشی وڵاته‌كه‌ی كردوه.




