٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتننامەیەكی نێوان عێراق و سوید دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەشواق جاف بە پێویستی دەزانێت ڕێككەوتننامەیەكی نێوان حكوومەتی ناوەندی و وڵاتی سوید هەڵوەشێنرێتەوە كە بە هۆیەوە پەنابەرانی عێراقی بە زۆرەملێ ڕەوانەی وڵاتی خۆیان دەكرێنەوە.

ئەشواق جاف)بە ڕۆژنامەی "هەولێر" دەڵێ: "ڕێككەوتننامەكە زیانێكی زۆری بۆ عێراق بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی هەیە، چونكە تاكوو ئێستا هیچ كەسێك بە خواستی خۆی نەهاتووەتەوە و بە زۆرەملێ نێردراونەتەوە."

ئەو ئاماژەیشی دا كە پەرلەمان هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی ئەو پەنابەرانە بە زۆر نەنێردرێنەوە، بەڵام سوودی نەبووە. بۆیە ئەشواق جاف بە پێویستی دەزانێ وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەڵویستی خۆی لەو بارەوە دەربڕێت و سنوورێك بۆ ناردنەوەی پەنابەران دابنێت.

وەزارەتی‌ كۆچ‌ و كۆچبەرانی‌ عێراق، ئاشكرای كردووە كە زیاتر لە (200) هەزار پەنابەری‌ عێراقی لە سوید كە زۆربەیان مافی‌ پەنابەرێتییشیان پێ بەخشراوە، هەڕەشەی‌ دیپۆرتكردنەوەیان لەسەرە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار