سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فڕاکسیۆن و سەرۆکی لیژنەکان کۆدەبێتەوە

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فڕاکسیۆن و سەرۆکی لیژنەکان کۆدەبێتەوە، بەمەبەستی رێککەوتن لەبارەی چەند پڕۆژە یاسایەک.
محەممەد خالیدی، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق بە سۆمەرییە نیوز راگەیاند کە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق سبەی سێشەممە لەگەڵ سەرۆک فڕاکسیۆن و سەرۆکی لیژنەکانی نێو پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتن دەکرێت لەبارەی پڕۆژە یاساکانی لێبوردنی گەشتی و ژێرخان و کەرتی خزمەتگوزاری و پەیوەندییەکان و زانیارییەکان و دادگای فیدراڵی و ئەنجوومەنی باڵای قەزا، تاوەکو لەدانیشتنەکانی داهاتوودا دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەی سبەیدا دەوامی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. ئەمە وەک محەممەد خالیدی، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ دەکات.




