پارێزگارى هه‌ولێر: نه‌خۆشى كۆلێرا له هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه

پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى كۆلێرا له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه‌و پێویسته هاووڵاتیانیش خۆیان بپارێزن له نه‌خۆشییه‌كه.
نه‌وزاد هادى، پارێزگارى هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى ته‌ندروستى و شاره‌وانى و ئاو و ئاوه‌رۆ و په‌روه‌رده‌و ژینگه‌و قایمقامییه‌تى ناوه‌ندى هه‌ولێرى كرد بۆ دلنیابوون له ئاماده‌باشییه‌كانى ئه‌گه‌رو پێشهاته چاوه‌ڕوانكراوه‌كانى په‌یوه‌ست به بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشییه.
نه‌وزاد هادى له كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند "سه‌ره‌راى هه‌بوونى هه‌ندێ حاله‌تى سكچوون به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ حاڵه‌تێكى تووشبوون به په‌تاى كۆلێرا له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر رووینه‌داوه و داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانیش له ته‌واوى ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر پێشهاتێكى چاوه‌روان نه‌كراو".
سه‌باره‌ت به رێ‌و شوێنه‌كانى خۆپارێزى‌و پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تایه تاوتوێى پرسه‌كانى زامنكردنى به‌رده‌وامی ئاوى پاكى خواردنه‌وه‌و چاودێرى بازار‌و چێشتخانه و رێگرتن له دیارده ناشارستانییه‌كان‌و هه‌ڵگرتنى زێده‌رۆییه‌كانى كرا.
هه‌ندێ رێنمایى له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بڵاوكرایه‌وه بۆ خۆپاراستن له‌و په‌تایه كه ئه‌مانه‌ن:
1- به‌پێویستى ده‌زانین له‌ماله‌وه هه‌ر خێزانێك ئاوى كوڵاو و ساردكراوه به‌كاربێنن بۆ خواردنه‌وه‌و چێشت لێنان، بۆ دلنیابوونى ته‌واو له خاوێنى و خۆپارێزى له‌م په‌تایه.
2- بایه‌خى زیاتر به پاكوخاوێنى و ته‌ندروستى گشتى و هۆشیارى خۆپارێزى بدرێت.
3- پێشكه‌شكردنى سه‌وزه له چێشتخانه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
4- هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له نێوان داموده‌زگاكان بكرێت بۆ رێگرتن له زێده‌رۆییه‌كان به‌تایبه‌تیش بۆسه‌ر تۆره‌كانى ئاو.
5- هه‌موو خێراته‌كانى ئاوى خواردنه‌وه قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت به‌تایبه‌تیش له مزگه‌وته‌كان.
6- په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر هه‌لمه‌تى زێترى هۆشیاركردنه‌وه و خۆپارێزى له نێوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌كات و جه‌خت له رێنماییه‌كانى پاكوخاوێنى تانكییه‌كانى ئاوى خواردنه‌وه‌و ئاوده‌سته‌كانى قوتابخانه‌كان ده‌كاته‌وه و، پێویستیشه باوانى قوتابیان ئاوى پاكیان له‌ماله‌وه پێ بده‌ن و تاده‌كرێت ئاوى قوتابخانه‌كان به‌كار نه‌هێنن بۆ خواردنه‌وه.
7- به‌فر و سه‌هۆڵ ته‌نها بۆساردكردنه‌وه به‌كاربێنن نه‌وه‌كو بۆ خواردنه‌وه‌و تێكه‌لكردنى به ئاوى خواردنه‌وه.
8- ئه‌و شه‌معانه‌ى ئاوى شوشتنگه‌كان و ئه‌وبیرانه‌ى كه به پایل لێدراو‌ن نابێت ئاوه‌كه‌ى بۆ خواردنه‌وه به‌كاربێنن به‌ر له كوڵاندنى، چونكه كلۆر نه‌كراون و زامنبوونى خاوێنیان نییه.




